توێژینەوەکان دەری دەخەن کە گۆڕانکارییە دەروونییەکان کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر برسێتیی مرۆڤەکان هەیە، نەک جەستە پاڵنەر بێت.

 

شیکارییەکی مێتا لەم دواییانەدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، کە توێژەرانی زانکۆی وڵاتی باسک و زانکۆکانی دیکەی ئیسپانیا تێیدا بەشدار بوون، ئاشکرای کردووە، گۆڕانکارییە دەروونییەکان کاریگەرییان لەسەر هەستکردن بە برسێتی هەیە، خواردنی خواردن لە وەڵامی هەستەکاندا دروست دەبێت، نەک برسێتیی جەستەیی پاڵنەرێکی سەرەکی بێت.

 

توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە، مرۆڤ تا لە بەڕێوەبردنی گۆڕانکارییە دەروونییەکاندا قورستر بێت، ئەگەری ئەوەی زیاترە کە لە وەڵامی هەستەکانیدا خواردن بخوات و خواردن دەبێتە ڕێگەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکان.

 

ئاماژەی بەوەش کردووە، برسێتیی جەستەیی پەیوەستە بە پێویستیی جەستە بۆ خواردن، لەکاتێکدا خواردن دەتوانێت وەڵامێک بێت بۆ حاڵەتێکی دەروونی، بەتایبەتی کاتێک سترێس یان هەستی نەرێنیی تێدا بێت.

 

هاوکات، توێژەران گەیشتوونەتە ئەم دەرئەنجامە لە ئەنجامی کۆکردنەوەی 40 توێژینەوە، کە 42 نموونەی سەربەخۆیان لەخۆ گرتبوو، کە کۆی گشتی 14481 بەشداربوو بوون، کە تێکڕای تەمەنیان نزیکەی 27 ساڵ بوون، و نزیکەی لەسەدا 68یان ژن بوون.