لە کاردانەوە بە هێرشە درۆنییەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی مانەوەی بەڕێوەبەری دەزگای پاراستنی هەرێمی کوردستان، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو هێرشانەی ئیدانە کرد.

 

بارەگای بارزانی ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک بەشێک نییە لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ئەم جۆرە هێرشانە ناڕەوان و هیچ بیانوویەک هەڵناگرن.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی

 

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیە دەكەین كە بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە 17ی ئابی 2026 لەو دیوی سنووری ئێرانەوە كرایە سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە پیرمام.

 

هەرێمی كوردستان هیچ کاتێک بەشێك نەبووە لەم شەڕ و گرژییانەی لە ناوچەكەدا هەیە و ئەم جۆرە هێرشە ناڕەوایانە كە هیچ بیانوویەک هەڵناگرن، هەوڵدانە بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان. بە دڵنیاییەوە بەكارهێنانی درۆن و موشەك چارەسەری كێشەكان ناكات.

 

بارەگای بارزانی

17ی ئابی 2026