بە هۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە ئەڵمانیای گرتووەتەوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە 9 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئهمڕۆ پەیمانگای 'ڕۆبێرت کۆخ'ی ئەڵمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان رایگهیاند، بە هۆی گەرماوە لە ماوەی 22-28ـی حوزەیران، 9600 کەس گیانیان لەدەستداوە، کۆی ژمارەی مردنیش لە ئەمساڵدا گەیشتووەتە نزیکەی 11 هەزار و 900 کەس.
پەیمانگاکە ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو ژمارەیەی لە ئەمساڵدا تۆمار کراوە، زیاترە لە ساڵی 2018 کە نزیکەی 9 هەزار کەس بۆ تەواوی ساڵەکە گیانیان لەدەستدابوو.
له كۆتاییدا ئهوهی خستووهته ڕوو، گەرما بۆ کەسانی بەساڵاچوو زیاتر مەترسی دروست دەکات، چونکە زیاتر لە 6 هەزار حاڵەت لە نێو ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 85 ساڵدایە گیانلەدەستدان تۆمار کراوە.