بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە گوندێکی قەزای دووکان، دەیان دۆنم زەوی سووتا و کەسێکیش دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی سنوری گوندی 'کانی خان' لە قەزای دووکان، کەسێک کە هۆکاربووە لە کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکرا.
دەربارەی زیانەکان، پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگرەکە بووە هۆی سوتانی 30 دۆنم لە زەوی، پوش و پاوان، داری سروشتی، ڕەز و باخی هاووڵاتییان.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، دوای کوژانەوەی ئاگرەکە و بەدواداچوون، کەسێک بەتۆمەت و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکرا و ڕێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.