دووبارە دۆناڵد ترەمپ هاوشێوەی ڕابردوو وادەی نوێ بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دیاری دەکات، بەڵام نادیارە کە پلانەکەی سەرکەوتوو دەبێت یاخود نا.


ئەمڕۆ ئاژانسی 'ئەسۆشێتد پرێس' ڕایگەیاند، ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان دەربارەی کردنەوەی گەرووی هورمز ئاماژەی بەوە کردووە، ڕەنگە هەر ئەمڕۆ یان پێنجشەممە ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی گەرووی هورمز بکرێت.


ترەمپ گوتوویەتی، ڕەنگە ئەوە ڕوو بدات، سبەی یان ڕۆژی دواتر، پێشکەوتنێکی زۆر بەدی هاتووە.


ئەمەش لەکاتێکدایە، ترەمپ هۆشداریی داوەتە ئێران لە ئەگەری ڕێک نەکەوتن لە کردنەوەی گەرووی هورمزدا ئەوا ڕووبەڕووی هێرشی سەربازیی توند دەبێتەوە، لە بەرامبەردا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، ئێران لە ئێستادا هیچ دانوستاندنێک ناکات.