بەهۆی دروستبوونی لافاو و ڕۆچوونی زەوییەوە لە هیندستان و سریلانکا، 100 کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە.


ئه‌مڕۆ هیمانتا بیسوا سارما، سەرۆکوەزیرانی ویلایەتی ئاسام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 87 کەس لە ویلایەتەکە گیانیان لەدەستداوە، کە تەنیا لە یەک ناوچەدا 47 کەس بوونەتە قوربانی و چەندانی دیکەش بێسەروشوێن بوون.


ئاماژە بەوەش کراوە، زیاتر لە 300 کەمپی فریاگوزاری لە ویلایەتەکەدا دانراون کە زیاتر لە 10 هەزار کەسیان داڵدە داوە؛ شارەزایان هۆکاری ئەم بارانانە بۆ دیاردەی 'گۆڕانی کەشوهەوا' دەگەڕێننەوە.


هاوکات، لە وڵاتی سریلانکای دراوسێیش، ناوەندی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان ئاشكرای كردووه‌، كه‌ بەهۆی لافاوەوە 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 12 هەزار کەسیش ئاوارە بوون.


هاوکات، حکوومەت داوای هاوکاریی داراییان لە خەڵک کردووە بۆ پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی فریاگوزاری و چاکسازی.