ناڕەزایییەکانی خەڵک لە دژی قەیرانی کەمئاویی چەمچەماڵ فراوانتر دەبن و پەرلەمانتاران هۆشداری دەدەن کە چیتر بێدەنگی بەرامبەر ئەم دۆخە نامێنێت. ئەم کێشەیە ماوەیەکی یەکجار زۆرە بەبێ چارەسەر ماوەتەوە و هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە تینوێتیی ناوچەکە شکستیان هێناوە.
ئەمڕۆ دکتۆر فاتیح سەنگاوی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای بەڵێنە دووبارەکان، کێشەی بێئاویی چەمچەماڵ و دەوروبەری چارەسەر نەکراوە. ئەو جەختی کردەوە کە ناڕەزایییەکانی خەڵک گەیشتووەتە ئاستێک کە چیتر تەنیا بە بەڵێن هێور نابنەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشی چوار پەرلەمانتاری سنوورەکەدا هاتووە، پاش تێپەڕبوونی ماوەیەکی درێژخایەن بەسەر ئەم قەیرانەدا، بەرپرسانی ئاو نەیانتوانیوە کەمترین هەنگاوی کردەیی بنێن. ئەوان دەڵێن: "کۆبوونەوەکانی هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی و قایمقامی ناوچەکە بێئەنجام بوون."
پەرلەمانتاران ئاماژه بهوه دهدهن، كه چەمچەماڵ ساڵانێکی زۆرە لەناو ئەم قەیرانەدا دەچەوسێنرێتەوە و ئەمەش وەک سووکایەتی بە هاووڵاتییان دەبینن. ئەوان هەڕەشەی ئەوە دەکەن کە ئەگەر بەزوویی ئاو بۆ ناوچەکە زیاد نەکرێت، سکاڵای یاسایی لە دادگا تۆمار دەکەن.
بهپێی زانیارییهكان، قهیرانهكه کێشەیەکی تەکنیکی نییە، بەڵکو پەیوەندیی بە کەمتەرخەمیی کارگێڕییەوە هەیە کە بۆ ماوەی چەندین ساڵە بەردەوامە. پەرلەمانتاران ڕایانگەیاند، سازدانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و ڕژانە سەر شەقامەکان وەک مافێکی ڕەوای خەڵک دەبینن.
شایانی باسه، پێشتر پایتهخت میدیا بهدواداچوونی بۆ گرفتی نهبوونی ئاوی چهمچهمال كردبوو و هاووڵاتییان ئاشكرایان كردبوو، كه له 20 ڕۆژ جارێک تهنیا 2 كاتژمێر ئاوی خواردنهوهیان پێدهدرێت، ئهمهش تووشی كێشهیهكی گهورهی كردوون.