ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ده‌ستگیر كردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند، كه خۆی وه‌كو ئه‌فسه‌ر ناساندبوو و به‌رتیلی له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرت.
ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ڕایگەیاند، لە پارێزگای میسان فەرمانبەرانی دەستە کەسێکیان دەستگیر کردووە كه خۆی وه‌ك ئه‌فسه‌ر له ده‌زگایه‌كی ئه‌منی ده‌وڵه‌تدا ناساندووه و سه‌رقاڵی به‌رتیل وه‌رگرتن بووه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، تیمێکی مەیدانی لەناو فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی میسان دوای چاودێریکردن، ئەو کەسەیان دەستگیر کردووە کە لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان وەکو ئەفسەر خۆی نیشانداوە و هەوڵی وەرگرتنی بەرتیلی لە هاووڵاتییەک دابوو.
له كۆتاییدا ده‌ستپاكی ئاشكرای كردووه، ئەو کەسە داوای بەرتیلێکی 10 ملیۆن دیناری کردووە، تاوەکو فایلێکی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەیەکدا دابخات، ولەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەش دەستبەسەر بەشی یەکەمی بڕە پارەکەی بەرتیلدا گیراوە.