مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و موجتەبا خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوەی چەند خولەکێکی کەم دیدارێکیان ئەنجامدا و دواتر بەبێ تەوقەكردن و بینینی ڕوخساری موجتەبا، دیدارەكە كۆتایی پێدەهێنرێت.

 

ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی ئێران ئینتەرناشناڵ، زانیاریی تایبەتی سەبارەت بە وردەکاری دیداری پزیشكیان و موجته‌با بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، پزیشکیان گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نهێنی لە تاران و لە کورسی پشتەوەی ئۆتۆمبێلێکی بازرگانی چاوی بە خامنەیی کەوتووە و گفتوگۆکە چەند خولەکێکی کەمی خایاندووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پاسەوانەکانی موجتەبا ڕێگەیان نەداوە پزیشکیان تەوقە بکات و کۆبوونەوەکە بەجۆرێک بەڕێوەچوو کە ئەو دووانە تەنیا دەنگی یەکتر ببیستن، ئەمەش پزیشکیانی توڕەکردووە. 

 

لەلایەکی دیکەوە، دەربارەی دەستلەکارکێشانەوەی پزیشکیان، محەممەد باقر خەرازی، بەرپرسی حیزبوڵڵای ئێران ڕایگەیاند، کە موجتەبا خامنەیی بە فەرمی و بە ئاشکرا هۆشداری داوە کە ئەگەر مەسعوود پزیشکیان جارێکی دیکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بکات، ئەوا قبوڵ دەکرێت.