بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە کۆریای باشوور 16 کەس گیانیان لەدەست دا، و دانیشتووانەکەی پشتیوانیی بەپەلە دەکرێن.

 

ئه‌مڕۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند، سەرۆکی کۆریای باشوور ڕێنماییی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی کرد بۆ چڕکردنەوەی پشتیوانی و ڕێوشوێنەکانی پاراستن بۆ ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە بە هۆی ئەو شەپۆلە گەرما توندەی کە وڵاتەکەی گرتووەتەوە.

 

هاوکات، لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕێنمایی ئاراستەی بەرپرسان کرا بۆ پشکنینی تۆڕەکانی کارەبا بە هۆی زیادبوونی خواست، چاکسازییەکی گشتگیر لە سیستەمی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و بەهێزکردنی توانای دەسەڵاتداران بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوە سەختەکانی کەشوهەوادا.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆریای باشوور پلەکانی گەرما 42.5 پلەی سەدی تۆمار کرد، ئەمەش بەرزترین پلەی گەرمایە کە تۆماری کردبێت.