قوربانییانی بومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا زیاتر لە شەش هەزار کەسی تێپەڕاند، و حکومەتی وڵاتەکەش لەلایەن دانیشتوانەکەیەوە دووچاری ڕەخنە دەبێتەوە.
دێلسێ ڕودریگێز، سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا سەبارەت بە بومەلەرزە وێرانکەرەکە ڕایگەیاند، پلان دانراوە تاوەکو کۆتاییی ئەمساڵ هەزاران یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر زیانلێکەوتوواندا دابەش بکرێت.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، کە ژمارەی قوربانیانی پشتڕاستکراوە بۆ شەش هەزار و 125 کەس بەرزبووەتەوە.
لە کاتێکدا، لە دوای بوومەلەرزەکە خەڵکی ڤەنزوێلا بەدوای خێزان و هاورێ ونبووەکاندا دەگەڕان، هەندێک ڕەخنەیان لە حکومەت و هێزە سەربازییەکان گرت بەهۆی ئەوەی نەیانتوانیوە کارێکی پێویست بکەن بۆ یارمەتیدانی دانیشتوان.
بومەلەرزەکە، بە گوڕی 7.2 و 7.5 پلە لە 24ی حوزەیران ڕوویداوە و زۆرترین زیانی بە وڵاتەکە گەیاندوە و سەدان باڵەخانە خاپور بوون، وگەڕانیش بە دوای ونبووەکاندا لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا بەردەوامە.