وەزیری دارایی عێراق داوای ئامادەبوونی لە بەردەم پەرلەمان دەکات بۆ ڕوونکردنەوەی بارودۆخی دارایی و ئابووری.

 

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، فالح ساری، وەزیری دارایی بە فەرمی داوای کردووە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا ئامادە بێت لە بەردەم سەرۆکی پەرلەماندا.

 

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ تیشک خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌به‌ست له‌ ئاماده‌بوونه‌كه‌ خستنەڕووی دۆخی دارایی و ئابووریی ئێستای وڵاته‌. هه‌روه‌ها خستنەڕووی بەرچاوترین ئاستەنگەکانی بەردەم دارایی گشتی لە نێوان گۆڕانکارییە ناوچەییە بەردەوامەکاندا.

 

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، وەزیری دارایی جەختی لەوە کردووەتەوە کە وەزارەتەکەی دەیەوێت، وێنەیەکی وردی ڕاستییە داراییەکان و ئەو ڕێوشوێنانەی کە وەزارەت دەیگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی پابەندبوونە بنەڕەتییەکانی دەوڵەت، و بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پڕۆگرامەکانی ڕیفۆرمی دارایی، پێشکەشی نوێنەرانی گەل بکات.