سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد و پێکەوە پرسی چەقبەستوویی سیاسی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ بارەگای بارزانی بڵاوی كردهوه، له دیدارەکەی سهرۆك بارزانی و عەلی باپیر بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و کاریگەریی گرژییەکان لەسەر سەقامگیری و ئابووریی جیهانی و ناوخۆیی ئاڵوگۆڕ کرا.
بهپێی بڵاو كراوهكه، هەردوولا تیشکیان خستە سەر پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و جەختیان لە هەوڵەکان بۆ نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان کردەوە.
شایانی باسه، ههر یهكه له سهرۆك بارزانی و ئهمیری كۆمهڵی دادگهری هاوڕا بوونه كه دەبێت چەقبەستوویی سیاسیی له هەرێمی كوردستان چارەسەر بکرێت.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاری سیاسیدا تێ دەپەڕێت و لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان لە گفتوگۆدان.