ئێران ئامانجی میلیشاکانی عێراق لە جەنگەکەیان لەگەڵ ئەمریکا ئاشكرا دەکات و ئەگەری فراوانبوونیشی هەیە.
ڕۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی ڕۆڵ و کاریگەری گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەسەر جەنگی ئێران لە زاری بەرپرسان و شیکەرەوانی ئێران ئاشکرای کردووە، کە میلیشاکانی عێراق "سوودبەخشن بۆیان"، وەک پێشووتر بۆ دەرکردنی داعش لە سنوورەکانی ئێران و ئێستاش ئێران بۆ فشارخستنە سەر ئەمریکا و فراوانترکردنی جەنگەکە بەکاریان دەهێنێت، "بەڵام کۆنترۆڵکردنییان زۆر دژوارە."
سەرەڕای ئەمانە، شیکەرەوەیەکی ئێران هۆشداری داوە لەوەی توانای میلیشاکان سنووردارە و ناتوانن تەواوی داواکرییەکانی ئێران جێبەجێ بکەن، "سیستەمەکەمان پێشبینی زۆر زیاتر لە میلیشاکان دەکات."، گوتیشی: "ئەم چەکدارانە بەئامانجگرتنیان یان لەناوبردنیان ئاسان نییە، چونکە زۆرینەیان خەڵكی مەدەنین."
شیکەرەوەیەکی دیکەی وڵاتەکە بیروڕای جیاوازی لەبارەی ئامانجی ئێران لەم گرووپە چەکدارانە دەربڕی و گوتی: "ئەوان هیچ نین و هیچ هێزیشیان نییە، بەڵام توانای ئەوەیان هەیە جەنگەکە لە ئێرانەوە ببەنە ننێو عێراق و لایەنی زیاتر لە جەنەگەکە تێوەبگلێنن."
ئەم شیکەرەویە ئێرانیەش، بەهەمان شێوە ئاماژەی بەوە دا کە ئەمانجی سەرەکی میلیشاکان هێنانی جەنگی ئێرانە بۆ عێراق، کە ئەمەش فرانبوونی جەنگەکەی لێ دەکەوێتەوە، دەشڵێت: "ئەگەر ئەمریکا بیەوێت لەناویان ببات تەنیا بە هەفتەیەک دەتوانێت ئەم کارە بکات، بەڵام دەبێتە پەلکێشکرندی جەنگەکە بۆ عێراق، کە ئەمەش ویستی ئێرانە."
ئەمە لە کاتێکدایە، لە 29-8-2026 سعودیە و ئەمریکا بە هاوبەشی بارەگاکانی 'حەشدی شەعبی'ـان لە پارێزگاکانی عێراق بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا بەپێی ڕاگەیەندراوی حەشدی شەعبی، 20 چەکدار کوژران و 32ـی دیکەش بریندار بوون، ئەمەش جگە لە کوژرانی 5 ڕاوێژکاری سوپای پاسداران.