سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرد.

 

ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بڵاوی كرده‌وه‌، لە میانه‌ی دیداری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا جەخت لە گرنگیی پاراستن و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کرایەوە.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، مەسرور بارزانی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و بە تایبەتی کریستیانەکان و خزمەتکردنیان بە بێ جیاوازی دووپات کردەوە.

 

لای خۆیەوە پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافی پێکهاتەکان و بە تایبەتی کریستیانەکان دەڕبڕی.