سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی، داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد قەرەبووی خەڵکی شنگال بکاتەوە و هاوکار بێت لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان.
ئەمڕۆ مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بهشداری ڕێوڕەسمی 12 ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکانی كرد و ڕایگەیاند، ئەو تاوانە گەورەیە هەمووانی ئازار داوە و دەبێت کارێک بکرێت تا ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی هاوشێوە بگیرێت.
سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا 3 ههزار و 500 ئێزدی لە دەستی تیرۆریستان ڕزگار کراون، بەڵام هێشتا چارەنووسی زیاتر لە 2 ههزار و 700 کەسی تر بە نادیاری ماوەتەوە و بۆ دۆزینەوەیان داوای هاوکاری دە کەن.
مەسرور بارزانی باسی لە ڕۆڵی پێشمەرگە و سەرۆک بارزانی کرد لە ئازادکردنی شنگالدا و گوتی: " سەرۆک بارزانی بەڵێنی خۆی بۆ ئازادیی شنگال بردە سەر. سەدان پێشمەرگە بۆ پاراستنی شەرەف و کەرامەتی خوشک و برایانی ئێزدی گیانی خۆیان بەخت کرد."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە چاویان لەوەیە ئەنجامدەرانی جینۆساید بە سزای خۆیان بگەن و سوپاسی هاوپەیمانانیشی کرد بۆ پشتیوانیکردنیان لە تێکشاندنی داعش.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی سوپاسی خەڵکی کوردستانی کرد کە دەرگای ماڵەکانیان بە ڕووی ئاوارە ئێزدییەکاندا کردەوە و دووپاتی کردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ڕێگری لە گەڕانەوەی تیرۆر.