سەرۆک بارزانی لە دوازدەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ئەو تاوانەی داعشی كه دوازدە ساڵ لەمەوبەر دژ بە ئێزیدییهكان ئەنجامی دا، به ئازارێکی قووڵ و لهبیر نهكراو وهسفی كرد.
ئهمڕۆ سەرۆک مەسعوود بارزانی ئەمڕۆ به پهیامێكدا ڕایگهیاند، ئێزدییەکان بە هۆی کوردبوون و ڕەسەنایەتی و بیروباوەڕی ئایینییانەوە کەوتنە بەر شاڵاوی ڕق و ڕەفتاری نامرۆڤانەی تیرۆریستانی داعش و جێنۆساید کران.
لە پەیامەکەدا سەرۆک بارزانی سڵاوی بۆ گیانی شەهیدان و دلێریی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە نارد کە ڕێگەیان نەدا دەستی تیرۆریستان بە چیای شنگال بگات و ئەفسانەی داعشیان تێکشاند.
سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە کە ئەو دۆخە سەپێنراوەی شنگال تا سەر نابێت و دەبێت ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە سەر زێدی باب و باپیرانیان و قەرەبووی ئازارەکانیان بکرێتەوە.
ئهمه لهكاتێكدایه، لە 3ی ئابی 2014دا، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشی کردە سەر شنگال و بە هۆیەوە زیاتر لە 5 ههزار کوردی ئێزدی کۆمەڵکوژ کران و زیاتر لە 6 ههزار کەسیش ڕفێندران.