درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گۆڕەپانی تەیرانی شاری کەرکووک هاووڵاتییەک لە لایەن چەند چەکدارێکی سه‌ر ماتۆڕسکیلێكه‌وه‌ درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا.

 

ئه‌مڕۆ سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ڕووداوەکە لە سنووری بنکەی ڕەحیمئاوا بووە و چەکدارەکان تەقەیان لە هاووڵاتییەک بە ناوی (ش، ن) کردووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەو هاووڵاتییەی کوژراوە پیشەی کاسب بووە و خاوەنی نانەواخانەیە لە شارەکە و هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەست پێکردووە.