یاسای مێژوویی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕێکخستنی ژیریی دەستکرد لە ئەمڕۆوە بە فەرمی چووە بواری جێبەجێکردنەوە و سزای دارایی قوڕس بەسەر کۆمپانیا گەورەکاندا دەسەپێنێت.
ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، دەسەڵاتی تەواوی یاسایی بۆ چاودێریکردن و سزادانی دارایی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک گۆگڵ و ئۆپن ئەی ئای وەردەگرێت. دهشڵێت: "لەمەودوا مافی پشکنینی کۆدی سەرچاوەی مۆدێلەکان و کۆنتڕۆڵی شێوازی ڕاهێنانی سیستمە باڵاکانی ژیریی دەستکردمان دەبێت."
بهپێی زانیارییهكان، ئەم هەنگاوە دوای کۆتاییهاتنی مۆڵەتی 1 ساڵەی یەکێتیی ئەوروپا دێت بۆ جێبەجێکردنی یاسای (EU AI Act) لە سەرانسەری وڵاتانی ئەندامدا. سزاکانی پێشێلکردنی ئەم یاسایە زۆر قوڕسن و دەگاتە ڕێژەی 3%ی کۆی دارایی ساڵانەی کۆمپانیاکان لە جیهاندا یان 15 ملیۆن یۆرۆ.
بەپێی ڕێساکان، دەبێت سەرجەم سیستمەکان ڕوون بن و بەکارهێنەر ئاگادار بکەنەوە کە دەق یان وێنەکە لەلایەن ژیریی دەستکردەوە دروست کراوە. ئەم چاودێرییە تووندە لە ئێستادا تەنیا نزیکەی 12 مۆدێلی سەرەکیی جیهانی دەگرێتەوە کە وەک مەترسیی سیستەمی لە قەڵەم دراون.
بهپێی شارهزایانی تهكنهلۆژیاش، ساڵی 2026 قۆناغی بەرپرسیارێتیی یاسایییە و سەردەمی سادەیی چاتبۆتەکان کۆتایی هاتووە. ئەوروپا بەم هەنگاوە بووە یەکەم کیشوەری جیهان کە یاسای توندی کردارەکی بۆ دروستکەرانی ژیریی دەستکرد دەخستە کار.