حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 25ی ئابی ئەمساڵی وەک پشووی فەرمی لە هەموو دامودەزگاکانی خۆی دیاری کرد.
بهپێی خشتهی بۆنه و پشووهكان كه له ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو كراوهتهوه هاتووه، ڕۆژی سێشەممە 25ی ئابی 2026 لە هەموو دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمی دەبێت.
شایانی باسه، ڕۆژی 25ی ئابی 2026 هاوکاتە لەگەڵ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ). هەر لەو ڕێکەوتەدا، یادی قوربانیانی ئەنفالی بادینانیش دە کرێتەوە.
بهپێی خشتهی پشووهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئەم مانگە چەند بۆنەیەکی تری تێدایە وەک کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە 3ی ئاب و شەهیدانی ئاشووری لە 7ی ئاب، بەڵام پشووی فەرمی نین.
بهپێی زانیارییهكان، تا کۆتایی ئەمساڵ هیچ پشوویەکی تری گشتی کە بکەوێتە ڕۆژانی ئاسایی دەوام نەماوە.