مژدە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست
کەی مووچەی گرێبەستەکان دابەش دەکرێت؟ نوێنەری گشتی ڕوونکردنەوە دەدات
ئەمڕۆ عەلی ڕەئووف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست بڵاوی کردەوە کە ڕۆژی دووشەممە مووچەی مانگی 6ی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەکەیان ماوەی 5 ڕۆژ دەخایەنێت و زانیارییەکان ڕاستەوخۆ لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردەوە وەرگیراون.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو کە ژمارەی گشتیی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان 86791 کەسن و لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچە وەردەگرن، کە بڕی مووچەی مانگانەیان دەگاتە 42 ملیار و 623 ملیۆن دینار. هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە تۆمارکردنی ناوی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە سیستەمی پەیرۆڵ (Payroll) وەک هەنگاوی یەکەم دەستپێپێبکەرە بۆ بوونیان بە هەمیشەیی. نوێنەری گرێبەستەکان نیگەرانی خۆشی دەربڕی بەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان بە بەراورد لەگەڵ مووچەخۆرانی دیکە و ڕایگەیاند کە سەرەڕای بوونی نوسراوی فەرمی بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان لەگەڵ وەزارەتەکانی خۆیاندا، بەڵام جێبەجێ نەکراوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ڕێکخستنەوەی میلاكاتی کەرتە جیاوازەکان و تۆمارکردنی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست لە سیستەمی دیجیتاڵیی مووچەدا، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ چارەسەرکردنی ڕێکارە یاسایی و دارایییەکانیان.