ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران کەمی کردووە
تێڕوانینی هاوسەران بۆ ژیانی هاوبەش گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێی توێژینەوە و ڕاپۆرتە کۆمەڵایەتییە نێودەوڵەتییەکان، تێڕوانینی هاوسەران بۆ ژیانی هاوبەش گۆڕانکاریی ڕیشەیی بەخۆیەوە بینیوە، بە شێوەیەک کە لە ئێستادا زیاتر لە 50%ی گەنجان لە وڵاتانی جیاواز پێش هاوسەرگیری گفتوگۆ لەسەر کاروباری دارایی دەکەن.
ئامارە نوێیەکان دەری دەخەن، زیاتر لە 50%ی ئەو گەنجانەی تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 28 ساڵیدایە، ئارەزووی بەکارهێنانی "ڕێککەوتنامەی دارایی پێش هاوسەرگیری" دەکەن، ئەم ڕێککەوتنە یاسایییە یارمەتی ژن و مێرد دەدات کە لە سەرەتاوە ئەرک و مافە داراییەکانی خۆیان بە ڕوونی بزانن.
توێژینەوەکان ئاشکرای دەکەن، لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوادا، ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕووی لە دابەزین کردووە، هۆکاری سەرەکیی ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کچ و کوڕان لە تەمەنێکی گەورەتردا (سەروو 28 تا 32 ساڵی) بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن، ئەمەش وایکردووە بڕیارەکانیان پێگەیشتووانەتر و جێگیرتر بن.
بەپێ داتاکان، لە 70%ی خێزانە نوێیەکاندا، ژن و مێرد پێکەوە کار دەکەن و داهاتی ماڵەوە دابین دەکەن، پزیشکانی دەروونیش جەخت دەکەنەوە. بەشداریپێکردنی هاوسەران لە بڕیارە دارایی و پەروەردەییەکاندا، ڕێژەی ناکۆکییە کتوپڕەکان بە ڕێژەی 35% کەم دەکاتەوە.