پایتەخت

سەگی بێلانە منداڵێکی 5 ساڵانیان لە هەولێر خەڵتاوی خوێن کرد

سەگی بێلانە منداڵێکی 5 ساڵانیان لە هەولێر خەڵتاوی خوێن کرد
کورتە

سەگی بێلانە بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر سەگی بێلانەوە و ئەمجارە منداڵێکی 5 ساڵانیان بە سەختی بریندار کرد

لە یەکێک لە پارکەکانی هەولێر ژمارەیەک سەگی بێلانە هێرشیان کردە سەر منداڵێکی تەمەن 5 ساڵان و بە سەختی برینداریان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 29ی تەمووزی 2025، لوقمان شێخانی، خاڵی بەهرە فەرهەنگ ـی تەمەن 5 ساڵان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند؛ کاتژمێر 6ی دوێنێ ئێوارە، لە پارکی سامی عەبدوڵڕەحمان ژمارەیەک سەگی بێلانە پەلاماری خوارزاکەمیان داوە و بە سەختی بریندار بووە، لە ئێستادا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.

لوقمان شێخانی باسی وردەکاری و چۆنییەتی ڕوودانی ڕووداوەکەی بۆ پایتەخت میدیا کرد و گووتی؛ دوای ئەوەی بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگی بوک گواستنەوە، سەردانی پارکی سامی عەبدوڵڕەحمانمنان کرد لە هەولێر، خوارزاکەم بە مەبەستی یاریکردن بەدوای براکەیدا دەچێت بەرەو شوێنی یاری منداڵان لەنێو پارکەکە، ئیتر لەو کاتەدا ژمارەیەک سەگی بێلانە شاڵاوی بۆ دەهێنن و بە سەختی برینداری دەکەن.

شێخانی باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا بەهرەی تەمەن 5 ساڵان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە و لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی شاری هەولێر چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت، دەشلێت؛ زۆربەی لایەنە پەیوەندیدارەکان هاتوونەتە سەر هێڵ و پەیوەندیان پێوە کردووین، لە ئێستادا خۆیان ئێمەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت.

29 تەمموز 2025 03:18 58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025