نەخۆشییەکانی چاو به بێدەنگی گەشە دەکەن
پێنج ڕێگای سروشتی و پزیشکی بۆ پاراستنی هێزی چاوەکانت
ناوەندە پزیشکییەکان و پسپۆڕانی نەخۆشخانەکانی چاو جەخت لەسەر گرنگیی دەستنیشانکردنی پێشوەختی کێشەکانی بینین دەکەنەوە، چونکە پشتگوێخستنی نیشانە سەرەتاییەکانی وەک کزبڕینی چاو دەبێتە هۆی پەرەسەندنی نەخۆشییە مەترسیدارەکان کە لەوانەیە لە داهاتوودا بنبڕکردنیان ئەستەم بێت.
توێژینەوە زانستییەکان نیشانی دەدەن کە گرتنەبەری ڕێوشوێنی چارەسەری گونجاو لە قۆناغەکانی سەرەتادا، ڕێگریی تەواو دەکات لە تێکچوونی تۆڕی چاو و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی گەیشتن بە قۆناغی نابینایی هەمیشەیی.
کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی پزیشکانی چاو ڕایگەیاندووه، كه هۆکارە سەرەکییەکانی کەمبینین و نابینایی لە جیهاندا پەیوەندییان بە نەخۆشییەکانی ئاوی سپی، ئاوی ڕەش (گلۆکۆما)، و زیانەکانی شەکرەوە هەیە لەسەر تۆڕی چاو. کۆمەڵەکە ڕوونی کردەوە کە پەرەسەندنی تەکنەلۆجیای پزیشکی و نەشتەرگەرییەکانی لەیزەر و چاندنی هاوێنە، هیوایەکی گەورەیان بەخشیوە بەو کەسانەی بەدەست کزبوونی توندی چاوەوە دەناڵێنن، بە مەرجێک نەخۆشەکان بە شێوازی خولی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن.
ئامارە تەندروستییە جیهانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە 2 ملیار کەس لە جیھاندا بەدەست کێشەکانی بینینەوە دەناڵێنن، کە بەشێکی زۆری ئەو حاڵەتانە لە ڕێگەی دەستنیشانکردنی پێشوەختەوە شیاوی چارەسەرکردن بوون. ئەم دۆخە وایکردووە وشیاریی گشتی لەسەر تەندروستیی چاو ببێتە تەوەرێکی سەرەکی لە بەرنامە نیشتمانییەکانی پاراستنی تەندروستیدا.