Banner
پایتەخت

ئیسپانیا زیاتر لە 55 ملیۆن یۆرۆ قەرزاری گۆرانیبێژێکە

ئیسپانیا زیاتر لە 55 ملیۆن یۆرۆ قەرزاری گۆرانیبێژێکە
کورتە

بزانە ئیسپانیا بەهۆی هەڵەیەک لە هەڵسەنگاندندا چەند پارە قەرزاری گۆرانیبێژێک دەبێتەوە

وڵاتی ئیسپانیا بەهۆی هەڵەیەکی هەڵسەنگاندنەوە، ناچارە بڕێکی زۆر پارە بۆ شەکیرا بگەڕێنێتەوە.

 

ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، دادگای نەتەوەیی ئیسپانیا فەرمانی داوە کە دەزگای باج دەبێت زیاتر لە 55 ملیۆن یۆرۆ (64 ملیۆن دۆلار) بۆ شەکیرا، گۆرانیبێژی بەناوبانگی کۆلۆمبی بگەڕێنێتەوە، دوای ئەوەی بڕیاری دا کە ئەو بڕە پارەیە بە شێوازێکی نادادپەروەرانە لێی وەرگیراوە.

 

دادگا ئاماژەی بەوە کرد کە شەکیرا لە ساڵی 2011دا تەنها 163 ڕۆژ لە وڵاتی ئیسپانیا ماوەتەوە، نەک 183 ڕۆژ کە بەپێی یاسا مەرجی سەرەکیی وەرگرتنی باجە لە هاووڵاتیان، بۆیە هەڵسەنگاندن و سزاکانی دەزگای باج هەڵوەشێنرانەوە و فەرمانی گەڕاندنەوەی پارەکە لەگەڵ سوودی یاسایی دەرکرا.

 

شەکیرا، گۆرانیبێژ، گۆرانینووس، سەماکار و بازرگانێکی کۆلۆمبییە کە لە 2ی شوباتی 1977 لە شاری بارانکیای کۆلۆمبیا لەدایکبووە. ئەو لە تەمەنی منداڵییەوە دەستی بە گۆرانیگوتن و گۆرانینووسین کرد و لە ناوەڕاستی دەیەی 1990دا ناوبانگی لە ئەمریکای لاتین دەرکرد.

 

ئەم خانمە گۆرانیبێژە تا ئێستا زیاتر لە 95 ملیۆن کۆپی لە بەرهەمە مۆسیقییەکانی فرۆشتووە و خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتییە، لەوانە 3 خەڵاتی گرامی و 15 خەڵاتی لاتین گرامی. هەروەها بە چالاکییە مرۆییەکانی ناسراوە و دامەزراوەی «پێی پەتی»ی دامەزراندووە، کە پشتگیری لە خوێندن و پەروەردەی منداڵانی هەژار دەکات.

13 تەمموز 2026 11:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026