خشتەی نوێی دابەشکردنی کارتی هەژماری من بڵاوکرایەوە
هێڵی گەرمی 1991 بۆ مووچەخۆران کارا کرا كراوه و كارتی بانكیشییان هاتووهتهوه.
ههڵهبحه هەنگاوەکانی بەرەو شۆڕشی دیجیتاڵی خێراتر دەکات و قائیمقامییەتی قەزاکە نەخشەڕێگەیەکی نوێی بۆ کۆتاییهێنان بە قەرەباڵغی و ڕێکخستنی پرۆسەی وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکانی هەژماری من ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەو مووچەخۆرانەی نامەی هەژماری منیان بۆ هاتووە و کارتەکانیان گەڕاوەتەوە بۆ بانکی هەڵەبجە، دەتوانن سەردانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تیمی هەژماری من ڕۆژانە توانای دابەشکردنی 300 بۆ 370 کارتیان هەیە و بۆ ئەم مەبەستەش خشتەیەکی وردی کاتی بەپێی ناوچە جیاوازەکان دیاری کراوە.
ئەم هەنگاوە بە ئامانجی ڕێکخستنی پرۆسەی دابەشکردنی کارتەکان و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە ناو بانکی هەڵەبجەدا نراوە تاوەکو فەرمانبەران بە شێوەیەکی خێراتر کارتەکانیان وەربگرن.
له ڕاگهیهندراوهكه هاتووه، ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە تایبەتە بە مووچەخۆرانی سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە، ڕۆژی سێشەممە بۆ مووچەخۆرانی پێنجوێن، چوارشەممە بۆ دەربەندیخان و ڕۆژی پێنجشەممەش بۆ مووچەخۆرانی شارەزوور و سەیدسادق دیاری کراوە. دەوامی تیمەکە لە کاتژمێر 8:30ی بەیانی تا 4:00ی پاشنیوەڕۆ دەبێت و پێویستە مووچەخۆر کارتی نیشتمانی و ئەو مۆبایلەی پێ بێت کە هەژمارەکەی لەسەر تۆمار کراوە.
قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە دهڵێت: "بۆ هەر پرسیار و ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر، مووچەخۆران دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 1991 بکەن."
پرۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەدیجیتاڵکردنی مووچەی فەرمانبەران و کارمەندانی کەرتی گشتی. لە ڕێگەی ئەم سیستمەوە، مووچەخۆران دەتوانن بە شێوەیەکی مۆدێرن و لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەوە مووچەکانیان وەربگرن.