پۆلیسی سلێمانی دەرگای هۆڵی پیرۆزبایی دادەخات
پۆلیسی سلێمانی و بڕیارێکی نوێ بۆ ڕێکخستنی کات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە شێوازی پێشوازیکردن لە پیرۆزباییەکان بۆ بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەرکرد.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی کردەوە، هیچ جۆرە مەراسیم و سەردانێکی مەیدانی بە مەبەستی پیرۆزباییکردن لە بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگاکە ڕێکناخرێت. ئەم بڕیارە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و دوورکەوتنەوە لە جەنجاڵی لە کاتی دەوامی فەرمیدا دراوە.
پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان، لایەنەکان و دامەزراوەکان دەکات کە بۆ گەیاندنی پیرۆزباییەکانیان، تەنها پەنا بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی، ناردنی نامە یان بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ببەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم شێوازە لە پیرۆزبایی لای بەڕێوەبەری نوێ و بەڕێوەبەرایەتییەکە مایەی پێزانینە و وەک سەردانێکی فەرمی هەژمار دەکرێت.
ئهمه لهكاتێكدایه، دوێنێ عەمید هێمن کەمال نووری بە فەرمی وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەکار بوو، ئەمەش دوای دەرکردنی فەرمانی وەزاری لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.