پارتی مەرج بۆ نەوەی نوێ و یەکێتی دادەنێت
پارتی قەبارەی ڕاستەقینەی لایەنەکان دهزانێت و پێشوازیكردن له 'شاندی هاوبهش' بهههموو شێوهیهك ڕەتدهكاتهوه.
پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەردەبڕێت، بەڵام بە تووندی پێشوازیكردن له شاندی هاوبەشی نێوان ئەو جوڵانەوەیە و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ڕایگەیاند، حزبەکەی کێشەی لەگەڵ دانیشتن لەگەڵ نەوەی نوێ نییە و پێشتریش سەردانی کردوون، بەڵام بە هیچ جۆرێک لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی یەکێتی و نەوەی نوێ کۆنابنەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووه، پارتی قەناعەتی بەو ژمارە کورسییانە نییە کە ئەو دوو لایەنە وەک هاوپەیمانییەک باسی دەکەن و دهڵێت: "ئەگەر ئەوان 5 کورسییان بهێنایە دەبوو دوعای خێر بۆ خۆیان بکەن."
سەبارەت بە لێدوانەکانی شاسوار عەبدولواحید و زمانحاڵی جوڵانەوەکە، ئەحمەد کانی ئاشكرای كردووه، هەموو کەسێک گوزارشت لە پێکهاتە و دەروونی خۆی دەکات. هەر دەفرێک ئەوەی تێدایە لێی دەڕژێت، جا ئاو بێت یان ژەهر.
لە لایەکی دیکەوە، ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دووپاتی کردەوە، پارتی بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری وەزارەتی ناوخۆ نابێت. ڕوونیشی كردووهتهوه، كه مانەوەی ئەم وەزارەتە لای پارتی مەسەلەیەکی ستراتیژی و تەکنیکییە و پەیوەندی بە نەبوونی متمانە بە یەکێتییەوە نییە، چونکە بە وتەی ئەو، ئەگەر متمانە نەبێت هیچ جۆرە پێکهاتنێکی سیاسی لە نێوان لایەنەکاندا دروست نابێت.
ئهمه لە کاتێکدایە، لایەنەکان خەریکی ئامادەکارین بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی كابینهی نوێی حکومەت. پارتی براوەی یەکەمه و ئامانجییهتی به شهفافی پۆستهكان یهكلایی بكرێتهوه و بهخێرایی پهرلهمان كارا بكرێتهوه و حكومهتی نوێ پێكبهێندرێت.