ئیسرائیل داوای دابهشكردنی هاوكاری بهسهر غهززهدا دهكات

ئیسرائیل داوا له نهتهوه یهكگرتووهكان دهكات بهخێرایی هاوكارییهكانیان بگهیهننه كهرتی غهززه و چیتر بیانوو نههێننهوه
ئیسڕائیل گرژییەکانی کەرتی غەززە و هێرشەکانی بۆ شوێنە سڤیل نشینەکان کەم کردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل داوا دەکات، نەتەوە یەکگرتووەکان بە خێرایی و بەبێ بیانوو خوراک و هاوکاریەکانیان دابەش بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل لە بڵاوکراوەیەکدا باس لهوه دهكات، لە ڕۆژی یەکشەممەوە گرژییەکان لە ناوەندە سڤیل نشینەکان و ڕێڕەوە مرۆییەکان کەم دەکرێنەوە، ئەمەش لەپێناو ئاسانکاری بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە، ئیسڕائیل بەردەوام ئاسانکاری کردووە لە گەیشتنی هاوکارییەکان و ئەو بارهەڵگرانەی کەوا هاوکاری مرۆییان پێبووە بۆ خەڵکی غەززە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل لە درێژەی بڵاوکراوەکەیدا ئهوهی خستووهتهڕوو، ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە کە ئاراستەی ئیسڕائیل دەکرێت لە لایەن حەماسەوە، هەموو ئەو وێنانەی بڵاو دەکرێنەوە دەستکاری دەکرێن و پڕوپاگەندەی برسیکردن بڵاو دەکرێنەوە کە ئەمە دوورە لە ڕاستییەوە، ئەو منداڵانەی کە بەدەست نەخۆشی کوشندەوە دەناڵێنن حەماس بۆ مەرامی خۆی بەکاریان دەهێنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکان هۆشداری دەدەن لە برسییەتی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن بەهۆی برسێتی و تووشبوونی زیاتری خەڵک بە بەدخۆراکی، کە لە ئێستادا هەرشە لە ژیانی سەدان کەس دەکات لە کەرتی غەزززە، دایکان بەهۆی کەمخواردن و نەبوونی خۆراک توانای دابینکردنی شیریان نیە بۆ منداڵەکانیان.