قسەکانی ڕەنگدانەوەی کەسایەتی بچووکی خۆیەتی
لێدوانەکانی شاسوار عەبدولواحید ڕەنگدانەوەی دەروون شێواوی خۆیەتی و شایستەی وەڵامدانەوە نییە
پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامێکی تووندی ئاڕاستەی شاسوار دەکات، کە لێدوان و ڕەفتارەکانی ئەم دواییەی تەنها ڕەنگدانەوەی بچووک بینینی کەسایەتیی خۆیەتی.
هۆبەی بەدواداچوونی میدیایی لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە، لێدوان و ڕەفتارەکانی ئەم دواییەی شاسوار عەبدولواحید تەنها ڕەنگدانەوەی بچووک و سووک بینینی کەسایەتیی خۆیەتی.
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی هاتووە، هەر کەسێک تۆزقاڵێک نرخ و ڕێز بۆ ئەو خەڵکە دابنێت کە کاری لەگەڵدا دەکەن، ئەوا هەرگیز بەو ئاستە نزمە قسە ناکات و بەم جۆرە ڕەفتارانە هاوڕێ و هاوکارەکانی تووشی ئیحراجی ناکات.
لە کۆتایی دا بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی جەختی کردووەتەوە، شاسوار عەبدولواحید بەهۆی ئەم قسە و ڕەفتارانەیەوە، لە ئێستادا هێندە بە بچووک و دەروون شێواو دەبینرێت کە بە هیچ شێوەیەک شایستەی وەڵامدانەوە نییە.