پایتەخت

ئەو کەسەی باخ و ئۆتۆمبێلی جووتیارەکەی سووتاند دەستگیر کرا

ئەو کەسەی باخ و ئۆتۆمبێلی جووتیارەکەی سووتاند دەستگیر کرا
کورتە

پۆلیسی ئاکرێ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سووتاندنی ئۆتۆمبێل و باخی جووتیارێک ڕادەگەیەنێت

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەی سووتاندنی باخ و ئۆتۆمبێلی جووتیارێک لە سۆشیال میدیا، پۆلیسی ئاکرێ توانی تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیر بکات.

 

ئەمڕۆ پۆلیسی ئاکرێ بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی سکاڵایەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیپە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمارکرا لەسەر سووتاندنی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک کە ئەم بابەتە زۆر لە سۆشیال میدیا بڵاو بووەوە، دەستبەجێ نووسینگەی ناوبراو دەستی بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە کرد. 

 

پۆلیسی ئاکرێ ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەنجامدا توانییان تۆمەتبارێک بە ناوی (ب . ص . ع) تەمەن 29 ساڵ دەستگیر بکەن، کە دوای لێکۆڵینەوەکان دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، هەستاوە بە سووتاندنی ئۆتۆمبێلی جووتیارەکە هەروەها دانی بە تاوانێکی تریشدا ناوە کە هەستاوە بە سووتاندنی باخی هەمان جووتیار بە دەرمانی قڕکەر. 

 

لە کۆتایی دا پۆلیسی ئاکرێ ڕوونیکردەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاکرێ و بەپێی ماددە یاساییەکانی (342 ی.س) و (479 ی.س)، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

05 تەمموز 2026 21:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026