د.عەبدولەتیف ئەحمەد: پشوو وەردەگرم و وتار نادەم
د.عەبدولەتیف ئەحمەد بڕیاریدا بۆ ماوەیەکی کاتی لە وتاردان دوور بکەوێتەوە.
دوای دوورخستنەوەی لە وەزیفەکەی، د.عەبدولەتیف ئەحمەد به ویستی خۆی بریاریدا له وتاردان و پێشنوێژیكردن له مزگهوتی بەهەشت بۆ ماوەیەکی کاتی دووربكهوێتهوه.
ئەمڕۆ د. عەبدولەتیف ئەحمەد، وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتی بەهەشت لە ئاگادارییەکی بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند، پێشتر بڕیارێکی بێ بنەمای یاسایی دژی دەرکراوە و بەو هۆیەوە لە کارەکەی دوورخرابووەوە، لە ئێستاشدا فشارێکی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف هەیە بۆ ڕێگریکردن لە وتاردانی.
د. عەبدولەتیف ڕوونی کردەوە، هەرچەندە لەلایەن ئەوقافەوە پێی ڕاگەیەندراوە لە وتاردان بەردەوام بێت، بەڵام بۆ کەمکردنەوەی باری سەر شانی ئەوان و ڕێگری لە دروستبوونی هەر گرژییەک، بڕیاری داوە بۆ ماوەیەک پشوو بدات.
لە کۆتایی دا وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتی بەهەشت جەختی کردەوە، ئەم دوورکەوتنەوەیەی کاتی دەبێت و لە ڕێگەی دادگاوە هەوڵی تەواو دەدات بۆ وەرگرتنەوەی هەموو مافە یاسایی و شەرعییەکانی خۆی.