پایتەخت

ئەم هەفتەیە نرخی بەنزین بەتەواوەتی دادەبەزێت

ئەم هەفتەیە نرخی بەنزین بەتەواوەتی دادەبەزێت
کورتە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دەدات؛ نرخی نۆرماڵ بۆ 900 دینار دادەبەزێت

دوای بڕیارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین (نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر) بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات.



ئەمڕۆ جەنگی مەجید، سەرۆکی بەنزینخانەکانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە ئێستادا نرخی بەنزین بە جوملە دابەزیوە، بەڵام هێشتا بەتەواوەتی لە بەنزینخانەکاندا دانەبەزیوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە بەنزینخانەکان هێشتا بڕێک بەنزینی پێشوویان ماوە کە بە نرخی گران کڕیویانە.



سەرۆکی بەنزینخانەکانی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەی دابەزینی نرخەکە بەردەوام دەبێت، پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا نرخی بەنزینی بازرگانی بە هەر سێ جۆرەکەی بەتەواوەتی دابەزێت و جێگیر بێت.



سەبارەت بە نرخی پێشبینیکراوی جۆری نۆرماڵ، جەنگی مەجید ڕوونیکردەوە کە ئەگەری زۆرە لە ڕۆژانی داهاتوودا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ دابەزێت بۆ900 تا 950 دینار.



دوێنێ، بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری دا ئاسانکاریی تەواو بکرێت بۆ هاوردەکردنی بەنزین لە گشت پارێزگاکانی عێراقەوە بۆ ناو هەرێم، ئەمەش بە مەرجی چاودێریکردن و پاراستنی کوالێتییەکەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانەوە.

05 تەمموز 2026 17:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026