پایتەخت

لە یەک مانگدا 24 بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە!

لە یەک مانگدا 24 بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە!
کورتە

نوێترین ئامارەکانی چالاکیی بوومەلەرزەی مانگی 6 لە کوردستان بڵاوکرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماری چالاکییەکانی بوومەلەرزەی مانگی 6ی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ژماریەکی شۆکهێنەر دەردەخات.

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی ئامارەکانی مانگی 6ی ئەمساڵی چالاکیی بوومەلەرزەکانی ناوچەکەی بڵاوکردەوە، کە لە ماوەی 1-6-2026 تا 30-6-2026 دا 24 بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە.

بەپێی داتاکان، 22 بوومەلەرزە لە پارێزگای سلێمانی و 2 دانە لە پارێزگای هەولێر ڕوویانداوە، بەڵام لە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەڵەبجە هیچ بوومەلەرزەیەک تۆمار نەکراوە، بەرزترین بوومەلەرزە بە گوڕی 2.7 پلەی ڕێختەر بووە لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە دووری 19 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قەڵادزێ، کە لە ڕێکەوتی 26ی حوزەیرانی 2024دا تۆمارکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە کۆی ئەو 24 بوومەلەرزەیە، پلەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

  • گوڕی 1 بەرەو خوارەوە: 5 بوومەلەرزە
  • گوڕی 1 تا 2 پلە: 14 بوومەلەرزە
  • گوڕی 2 تا 3 پلە: 5 بوومەلەرزە

لە هەرێمی کوردستان بۆ چاودێریکردنی چالاکییەکانی بوومەلەرزە لە ناوخۆی هەرێم و وڵاتانی دەوروبەر، تۆڕی وێستگەکانی بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێت کە ژمارەیان 8 وێستگەی باندفراوانە (Broad Band)، لەگەڵ یەک تۆڕی بوومەلەرزەی ڕێزبەندی بازنەیی، کە پێکدێت لە 5 دانە وێستگەی (KSIRS) لە پارێزگای سلێمانی بۆ مەبەستی توێژینەوە لە هەموو ئەو بوومەلەرزانەی کە لە ناوخۆ و وڵاتانی دەوروبەر ڕوودەدەن.

05 تەمموز 2026 16:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026