Banner
پایتەخت

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵا دەرچوو

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵا دەرچوو
کورتە

بەرپرسە کوردەکان تێوەگڵان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵای عێراق دەرچووە و بەپێی زانیارییەکان، ناوی بەرپرسی کوردیشی تێدایە.

 

عەبدورەحمان جەزائیری، سەرۆکی دەستەی سیاسیی عێراق و سەرکردە لە حەشدی بەرگری و کەسایەتی نزیک لە دەسەڵات ئاشکرای دەکات، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ چەندین بەرپرسی باڵا لە وەزیر و پەرلەمانتار و سەرۆک فراکسیۆن و بەرپرسی دیکە دەرچووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەستگیر دەکرێن.

 

بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە عێراقییە، لە لیستی گەندەڵکاران ناوی چەند بەرپرسێکی دیاریی کوردی تێدایە و لە چەند کاتژمێری ڕابردوو دا، پارێزبەندی لەسەر تەواوی ئەو بەرپرسانە لادراوە کە لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەگلاون.

 

ئەم قسانەی ئەم بەرپرسە باڵایەی عێراق لە کاتێکدایە، ناوی چەندین سەرکردە و بەرپرسی باڵای یەکێتی دەهێنرێت کە لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەگلاون.

 

کەیسی گەندەڵی عێراق، لەسەر ئاستی کوردستان کاردانەوەی زۆری دروستکردووە و ئاماژە بەوە دەکرێت، سەردانی ئەو سەرکردانەی لە دوێنێوە چوونەتە بەغدا، لە پێناو رێگری کردنە لە ئاشکرا نەبوون و دەستگیرنەکردنی بەرپرسەکانیان، چونکە دەگوترێت جیا لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، دوو بەرپرسی دیکەی باڵای یەکێتی لە گەندەڵی تێوەگلاون، ئەمە جگەلە نزار عەبدولواحیدی برای شاسوار عەبدولواحید کە فەرمانی دەستگیرکردنی بەهۆی گەندەڵی بۆ دەرچووە.

30 حوزەیران 2026 14:16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026