Banner
پایتەخت

ترەمپ هەڕەشە دەکات

ترەمپ هەڕەشە دەکات
کورتە

ترەمپ هۆشدارییەکی تووندی ئاڕاستەی ئێران کرد و هەموو شتێکی یەکلا کردەوە.

دۆناڵد ترەمپ هۆشداریی کۆتایی دەداتە تاران و ڕایدەگەیەنێت، کە ئەگەر ناچار بە هەڵگیرساندنی جەنگ بن ئەوا "کۆماری ئیسلامی لەسەر نەخشەی جیهان دەسڕێتەوە"، ئەمەش دوای زنجیرە هێرشێکی ئاسمانیی "سێنتکۆم" بۆ سەر ناوخۆی ئێران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکۆم ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەندین پێگەی ستراتیژییان لە ناوخۆی ئێران بۆردوومان کردووە، هێرشەکان بە وردی کۆگاکانی مووشەک، ناوەندەکانی درۆن و وێستگەکانی ڕاداری لە ناوچە کەناراوەکان پێکاوە.

 بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی سێنتکۆم، ئەم ئۆپەراسیۆنە وەک وەڵامێک بووە بۆ هێرشەکەی ئێران بۆ سەر کەشتیی نەوتهەڵگری "کیکۆ" لە نزیک گەرووی هورمز، کە 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتبوو.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی ترووس سۆشیال تووندترین پەیامی ئاڕاستەی بەرپرسانی تاران کرد، ترەمپ ئێران وەک لایەنی پێشێلکاری ڕێککەوتنی وەستانی جەنگ ناو دەبات و دەڵێت: "ڕەنگە بگەینە خاڵێک کە چیتر نەتوانین بە عەقڵانی مامەڵە بکەین."

سەرۆکی ئەمریکا لە هۆشدارییەکدا جەختی کردەوە و گوتی: "ئەگەر کار بگاتە ئەو ئاستەی جەنگ دەستپێبکاتەوە، ئەوا کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەخشەی جیهان دەسڕمەوە." ئەم لێدوانانە ئاماژەیەکی ڕوونن بۆ ئەوەی کە واشنتن بژاردەی سەربازیی تواندی خستووەتە سەر مێز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر سەرکێشییەکی تاران لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا.

28 حوزەیران 2026 11:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026