Banner
پایتەخت

فەرمان بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 6 کرا

فەرمان بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 6 کرا
کورتە

وەزیری دارایی عێراق فەرمانی بە فەرمانگەی ژمێریاری کرد، تا دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش بکەن.

پرۆسەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی عێراق بۆ مانگی حوزەیران چووە بواری جێبەجێکردنەوە، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق فەرمانگەی ژمێریاریی ڕاسپارد کە دەستبەجێ دەست بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسینگەی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، فالح ساری ڕێنمایی داوەتە سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کە ڕێکارە بانکی و ژمێریارییەکان بۆ مانگی 6 دەستپێبکەن، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکان دەتوانن لە ئەمڕۆوە ڕێکارە یاسایی و داراییەکانیان بۆ وەرگرتنی مووچە تەواو بکەن.

سەرەڕای دەستپێکردنی پرۆسەکە لەسەر ئاستی عێراق، بەڵام بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی هیچ ئاماژەیەکی بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەکردووە، ئەمەش وەک پرسێکی هەڵپەسێردراو لە نێوان هەولێر و بەغدا ماوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پایەتەخت، وەزیری دارایی عێراق بڕیاری داوە بڕی 120 ملیار دینار وەک بەشی داهاتی ناوخۆ لەکۆی ئەو پارەیە ببڕێت کە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

28 حوزەیران 2026 10:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026