سبه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان زیاتر له 7 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن

سبه‌ی په‌رله‌مانتارانی كوردستان 7 ملیۆن و 422 هەزار و 500 دینار وه‌كو مووچه‌ی بنه‌ره‌تییان وه‌رده‌گرن
وا بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان مووچه‌یه‌كی دیكه وه‌ربگرن، كه بڕه‌كه‌ی زیاتره له 7 ملیۆن دینار و سه‌رچاوه‌یه‌كیش زانیاری نه‌بیستراوی بۆ پایته‌خت میدیا ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه هه‌ر 100 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوردستان مووچه‌یه‌كی دیكه وه‌رده‌گرن و به‌دیاریكراوی بڕه‌كه‌ی 7 ملیۆن و 422 هەزار و 500 دیناره، به‌م پێیه‌ش تائێستا هه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان زیاتر له 41 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زانیاری زیاتری خسته‌ڕوو و بۆ پایته‌خت ئاشكرای كرد، بۆ كۆی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان تائێستا چوار ملیار و 100 ملیۆن دینار خه‌رج كراوه، ئه‌مه‌ش بێ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ده‌ست به‌كار بوونی په‌رله‌مانی كوردستان هیچ ده‌وامێكی فه‌رمییان كردبێت و هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگ و جێ بایه‌خ ئه‌نجام نه‌دراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 2ی 12ی 2024 به‌ربژێرانی ده‌رچووی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیدا سوێندی یاساییان خوارد و بوون به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام له‌دوای ئه‌م واده‌یه‌وه و هیچ دانیشتنێك و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌نه‌چووه.