ژمارەی بەشداربووانی هەژماری من گەیشتە 800 هەزار مووچەخۆر

تائێستا 800 هه‌زار مووچه‌خۆر بوونه‌ته خاوه‌نی هه‌ژماری بانكی تایبه‌ت به خۆیان
ڕۆژ دوای ڕۆژ ژماره‌ی به‌شدار بووانی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من به‌رز ده‌بێته‌وه و له نوێترین بڵاوكراوه‌كه‌ی پڕۆژه‌كه‌ش باس له‌وه ده‌كرێت، ژماره‌ی سوومه‌ندان و سوودمه‌ندان گه‌یشتووه‌ته 800 هه‌زار مووچه‌خۆر.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌ژماری من بڵاویكرده‌وه، لە ماوەیەکی پێوانەییدا، 800,000 مووچەخۆری کەرتی گشتی خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە و ئێستا خاوەنی هەژماری بانکیی تایبەت بە خۆیانن.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی هه‌ژماری من هاتووه، ڕێگاکە ئەوەندەی نەماوە تاکو سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەبانکی دەکرێن سوودمەند دەبن لە خزمەتگوزارییە بانکییە جۆراوجۆرەکان.
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ئامانجییه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی دیجیتاڵ و مۆدێرن مووچه به‌سه‌ر مووچه‌خۆران دابه‌ش بكات و سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران بكات به خاوه‌ن كارتی بانكی.