فیفا لیستە نوێیەکەی مۆندیالی بڵاوکردەوە
8 هەڵبژاردە ماڵئاواییان لە مۆندیال کرد و فیفا لیستی کۆمەڵەکانی بڵاوکردەوە.
19 هەڵبژاردە گەیشتنیان مسۆگەرکرد و مەغریبیش وەک تاکە نوێنەری عەرەب لە نێو زەبەلاحەکاندا مایەوە، لە کاتێکدا تەنیا 13 کورسی ماوە بۆ ئەوەی مۆندیال گەرمترین قۆناغی خۆی دەستپێبکات.
لەگەڵ کۆتاییهاتنی رکابەرییەکانی رۆژی دووەم لە گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکان، ناسنامەی 19 هەڵبژاردەی سەرکەوتوو بۆ قۆناغی 32ی مۆندیالی 2026 ئاشکرا بوو، لە کاتێکدا کیشوەری ئەوروپا بە 7 هەڵبژاردە زۆرترین باڵادەستی نیشان داوە، هەڵبژاردەی مەغریب وەک تاکە نوێنەری عەرەب توانیویەتی بلیتی پەڕینەوە بۆ قۆناغی داهاتوو ببڕێت.
بەپێی دواین ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (FIFA)، لە دواین گۆڕانکارییەکاندا 6 هەڵبژاردەی نوێ (هۆڵەندا، ژاپۆن، سوێد، ئوسترالیا، کۆتدیڤوار و ئیکوادۆر) شوێنی خۆیان لە قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کرد، تاوەکو ئێستا 16 هەڵبژاردە بە پلەی یەکەم و دووەم سەرکەوتوون، 3 هەڵبژاردەش (بۆسنە، ئیکوادۆر و سوید) وەک باشترین پلەی سێیەم تێپەڕیون، لە کاتێکدا ململانێیەکی تووند لەسەر 13 کورسییەکەی دیکە ماوە کە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا یەکلایی دەبنەوە.
لیستی هەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بەپێی کۆمەڵەکان:
کۆمەڵەی 1: مەکسیک، ئەفریقای باشوور.
کۆمەڵەی 2: سویسرا، کەنەدا، بۆسنە.
کۆمەڵەی 3: بەرازیل، مەغریب.
کۆمەڵەی 4: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئوسترالیا.
کۆمەڵەی 5: ئەڵمانیا، کۆتدیڤوار، ئیکوادۆر.
کۆمەڵەی 6: هۆڵەندا، ژاپۆن، سوید.
کۆمەڵەی 9: فەڕەنسا، نەرویج.
کۆمەڵەی 10: ئەرجەنتین.
کۆمەڵەی 11: کۆڵۆمبیا.
لە بەرەی ماڵئاواییکەرانیشدا، خەونی 8 هەڵبژاردە کۆتایی هات و بە فەرمی گەڕانەوە ماڵەوە، ئەوانیش: (چیک، قەتەر، هایتی، تورکیا، کوراساو، تونس، ئوردن و پەنەما). ئێستا چاوەکان لەسەر دیاریکردنی 5 کورسییەکەی دیکەی "باشترین سێیەمەکان" و 8 کورسییەکەی تری پلەی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکانن.