Banner
پایتەخت

ترەمپ وێنەی خۆی خستە سەر پاسپۆرتی ئەمریکا

ترەمپ وێنەی خۆی خستە سەر پاسپۆرتی ئەمریکا
کورتە

ئەگەر زوو داواکاری پێشکەش بکەیت، وێنەی ترەمپ لەسەر پاسپۆرتەکەت دەبێت.

تایبەت بە یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا ترەمپ پەردەی لەسەر دیزاینە جیاوازەکەی پاسپۆرتی نوێی وڵاتەکە لادا و ئەوەی کەس چاوەڕێی نەدەکرد ڕوویدا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال پاسپۆرتە نوێیەکەی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە، ئەم وەشانە نوێیە کە وێنەی ترەمپ و جاڕنامەی سەربەخۆیی لەخۆدەگرێت، وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا دیزاین کراوە.

لەم چاپە تایبەت و سنووردارەدا، یەکێک لە لاپەڕەکان وێنەی ڕووخساری ترەمپ و واژۆکەی شانبەشانی دەقی جاڕنامەی سەربەخۆیی تێدا جێگیر کراوە، هەروەها لە لاپەڕەیەکی دیکەدا دیمەنی مێژوویی ساتی واژۆکردنی جاڕنامەکە لەلایەن "باوکانی دامەزرێنەر"ـی ئەمریکاوە نەخشێنراوە.

ترەمپ لە پەیامێکدا کە هاوپێچی وێنەکان بوو، بە زمانێکی هۆشدار ئامێز و کورت نووسیویەتی: "پاسپۆرتی نوێی ئەمریکا دەڵێت بەخێر بێن، بەڵام ڕەفتارتان باش بێت."

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، کە بەهۆی نزیکبوونەوەی یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا، پاسپۆرتێکی مێژوویی بە دیزاینێکی جیاواز بڵاودەکەنەوە. لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوەیەک لە وەزارەتەکەوە بە کەناڵی  "Fox News"ـی ڕاگەیاندووە: "هەر هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە ماوەی دابەشکردنی ئەم وەشانە نوێیەدا داواکاری پێشکەش بکات، دەتوانێت ئەم دیزاینە تایبەتەی دەستبکەوێت."

27 حوزەیران 2026 11:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026