خالید شوانی: کێشەی قەدەغە کردنی زمانی کوردی لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر کرا

کێشەی قەدەغە کردنی زمانی کوردی لە زانکۆکانی ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەرکرا
کێشەی قەدەغە کردنی زمانی کوردی لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر کرا
وەزیری دادی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای فیدراڵ کێشەی قەدەغە کردنی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە نیو زانکۆکان چارەسەر کرد.
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا دەربارەی قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە نێو زانکۆکانی ناوچە دابڕیندراوەکان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری داد لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری خوێندی باڵای فیدراڵ تاوتووێی كێشەی دوا نوسراوی وەزارەتی خووێندی باڵایان کرد .
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کە تایبەت بوو بە ئیعتمادكردنی تەنها زمانی عەربی لە تاقیكرنەوەكانی زانكۆی كەركووك وزانكۆكانی تر و قەدەغەكردنی تەرجەمەی پرسیارەكان ووڵامدانەوە بە زمانی كوردی.
سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکە، بەسوپاسەوە وەزیری خۆێندنی باڵا بڕیای چارەسەرکردنی کێشەکەی دا و تاقیكرنەوەكان بە هەمان میكانزمی ساڵانی رابردوو بەڕێوە ئەچێت .