دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم: پێشهاتێکی مەترسیدارە بەڕۆژی ڕووناک بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کورددی بدرێت

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئیدانەی بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە ناوچە دابڕێندراوەکان دەکەن
دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم: پێشهاتێکی مەترسیدارە بەڕۆژی ڕووناک بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کورددی بدرێت
دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری قەدەغە کردنی زمانی کوردی بۆ قوتابییانی ناوچە دابڕیندراوەکان، دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هاتە دەنگ.
دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بڕیاری قەدەغە کردنی زمانی کوردی و ڕێگری کردن لە خوێندکاران و قوتابیان کە بەزمانی کوردی وەڵامی تاقی کردنەوەکان بدەنەوە، جگەلەوەی خەرقێکی ڕوونی مادەی چواری دەستوری عێراقە، لە هەمان کاتدا پێشهاتێکی مەترسی دارەو بەلامانەوە جێی پرسیارە کە وەزارەتێکی گرنگی وەک وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی و بە نوسراوی فەرمی و بەڕۆژی ڕووناک بڕیارێکی لەم جۆرە دەرئەکات.
باسی لەوەشکرد، ئەگەرچی ئەم کارە نوێ نیەو ساڵانە ئەم گرفتەیان بۆ فێرخوازانمان لە ناوچە کوردستانیەکان دروست کردووە، بەڵام ئەوەی ئەم جارە ڕووبەری گرفتەکەی فراوانتر کردووە نوسراوی فەرمیە بۆ ئەم هەنگاوە دژ بەدستورە، ئێمە لە دەستەی ناوچە کوردستانێکان سەرباری ڕەتکردنەوەی هەر هەنگاوێێکین کە پێچەوانەی دەستور بێت.
جەختی لەوەش دەکاتەوە، ڕای ئەگەیەنین کە حکومەتی عێراق لە کەمتر لە دوو مانگدا دوو بڕیاری نادەستوی پیادەکردوە لە ناوچە کوردستانییەکان، لە دروست کردنی قەزای قەرەتەپەو ئەم بڕیارە نوێیەیان.
لە درێژەی راگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە، ئەم هەنگاوانە مەترسی دارن و گومان لە جدیەتی حکومەتی عێراق زیاتر ئەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکان و پێچەوانەی ئەو بنەما هاوبەشانەشە کە حکومەتی ئێستای عێراقی لەسەر بینا کراوە.
دەستەکە داوایەکیش ئاڕاستەی چەند بەرپرسێک دەکات، داوائەکەین لە نوێنەرانمان لە بەغداد هەر لە بەڕێز سەرۆکی کۆمارو وەزیر و ئەندامانی پەڕلەمان هەوڵەکانیان بخەنەگەر بە ئامانجی چارەسەر کردنی ئەم گرفتانەو دەسەڵاتی یاسای و دەستوری خۆیان پیادە بکەن لە پێناوی پاراستنی گیانی هاوبەشێتی لە ناوچە کوردستانییەکان و جێ بەجێ کردنی مادەی 120 ی دەستور.