Banner
پایتەخت

زمانی کوردی لە ناوچە دابڕێندراوەکان قەدەغە کرا

زمانی کوردی لە ناوچە دابڕێندراوەکان قەدەغە کرا
کورتە

ئەکادیمیای کوردی لەسەر قەدەغەکردنی زمانی کورردی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ناوچە دابڕێندراوەکان هاتە دەنگ

دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ناوچە دابڕێندراوەکان قەدەغە کرد ئەکادیمیای کوردی ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە نایاساییە.

ئەمڕۆ شەممە ئەکادیمیای کوردی بڵاویکردەوە، بڕیاری ژمارە 6496ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە لە 16ی 7ی 2025 دەرچووە و تێیدا زمانی کوردیی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا قەدەغە کردووە، ڕسوا دەکەین و بە بڕیارێکی ڕەگەزپەرستانەی دەزانین.

ئەکادیمیای کوردی لە بڵاوکراوەکەیدا نووسیویەتی، داواکارین چی زووترە ئەو بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییە هەڵبوەشێنرێتەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات.

26 تەمموز 2025 16:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026