Banner
پایتەخت

کارەبا بۆ ماوەی 6 کاتژمێر لەم ناوچەیە دەکوژێتەوە

کارەبا بۆ ماوەی 6 کاتژمێر لەم ناوچەیە دەکوژێتەوە
کورتە

وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی بۆ ماوەی 6 کاتژمێر کارەبا دەکوژێندرێتەوە.

وەزارەتی کارەبا پڕۆژەیەکی نوێی ستراتیژی بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی وزە ڕادەگەیەنێت و بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەیەکی کاتی گۆڕانکاری لە پێدانی کارەبای نیشتمانیدا ڕوودەدات.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی وەزارەتی کارەبا، بڕیارە کاتژمێر 02:00ـی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی وێستگەی گازی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی بۆ ماوەی 6 کاتژمێر بکوژێندرێتەوە، ئەم هەنگاوەش بە مەبەستی بەستنەوەی بۆڕی نوێی گازی کێڵگەی کۆرمۆرە بە وێستگەکەوە، کە ئامانج لێی زیادکردنی قەبارەی بەرهەمهێنانی کارەبایە لە داهاتوودا.

 

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ماوەی کارکردن لەم پڕۆژەیەدا، ئەگەری هەیە بەشێک لە هاووڵاتییان دووچاری پچڕانی کاتیی کارەبا ببنەوە، جەختیش کراوەتەوە کە ئەم پرۆسەیە لەپێناو چاکسازیی ڕیشەیی و باشترکردنی کوالێتی گەیاندنی وزەیە بە شارەکە.

25 حوزەیران 2026 23:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026