ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر کارمەندەکەی پۆلیسی هاتووچۆ دەستگیرکران
وونکردنەوەیەکی بەپەلە لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینەوە
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی سەرجەم ئەو کارمەندانەی ئاسایش ڕاگەیاند کە هێرشییان کردبووە سەر پۆلیسی هاتووچۆ لە قەڵادزێ، بڕیاریشە ڕۆژی یەکشەممە ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.
دوای دروستبوونی گرژی لە نێوان چەند کارمەندێکی ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ لە قەڵادزێ، ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین هاتە دەنگ و ڕێکاری یاسایی تووندی گرتەبەر، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، ئیدارەی ناوچەکە ئاشکرای کرد کە دوای هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕاپەڕین، بڕیاری دەستگیرکردنی دەستبەجێ بۆ هەموو لایەنە بەشداربووەکانی کێشەکە دەرچووە و ئێستا لەژێر چاودێریدان.
ئیدارەی ڕاپەڕین جەختی لەسەر چەسپاندنی سەروەریی یاسا کردەوە و ڕایگەیاند، "هیچ کەسێک لە سەروو یاساوە نییە و سەرپێچیکاران بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان دەگەن".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو تەواوی دەستگیرکراوەکان لەبەردەم دادوەر ئامادە بکرێن بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی ورد و دەرکردنی سزای کۆتایی.
دوای ئەوەی 5 کارمەندی ئاسایشی ڕانیە لەدوای دەوام و بە مەدەنی چوونەتە قەڵادزێ بە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا سەرپێچی هاتووچۆیان کردووە، بەوهۆیەشەوە کارمەندێکی هاتووچۆ ڕایگرتوون و داوای مۆڵەتی لێکردوون، بەمەش کارمەندەکانی ئاسایش کردوویانەتە بە دەمەقاڵێ و موبایل و چەکی پۆلیسەکەی هاتووچۆ دەڕفێنن.