پایتەخت

سبەی نزیکەی 200 خێزانی کورد بە 10 ملیۆن دینار قەربوو دەکرێنەوە

سبەی نزیکەی 200 خێزانی کورد بە 10 ملیۆن دینار قەربوو دەکرێنەوە
کورتە

هەواڵێکی خۆش بۆ ئەو خێزانە کوردانەی دەکەونە سنووری ماددەی 140، بە 10 ملیۆن دینار قەرەبوو دەکرێنەوە

 

 نزیکەی 200 کەس لەو کوردانەی لە سەردەمی ڕژێمی بەعس لە شوێنی نیشتەجێبوون و گوندەکانیان دەرکرابوون و عەرەبی هاوردە لە شوێنیان نیشتەجێکران، قەرەبوو دەکرێنەوە.

سیروان ڕۆژبەیانی، جێگری یەکەمی پارێزگاری موسڵ ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بە هەوڵ و ماندووبوونی بەرپرسانی کورد دووبارە نووسینگەی ماددەی 140 لە مووسڵ کرایەوە و مامەڵەی هاووڵاتییان وەرگیرا، سبەی وەکو قۆناغی یەکەم 175 خێزان قەرەبووی 10 ملیۆنی وەردەگرن، لە قۆناغی دیکەش زەوییان پێ دەدرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت و هەموو ئەو خێزانانە قەرەبووەکە وەردەگرن ئەگەر مەرجەکانیان تێدا بێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لیژنەی ماددەی 14 پێکهێنرا و لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر درا بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان، لە ساڵی 2007 تا 2013 نووسینگەی ماددەی 140 لە مووسڵ هەبووە، بەڵام دواتر داخرابوو، بەپێی ئامارە فەرمییەکانیش، ژمارەی ئەوانەی لە پارێزگای نەینەوا کۆچیان کردووە زیاتر لە 51 هەزار کەسە، کە تەنها نزیکەی 20 هەزار کەسیان 10 ملیۆن دینارەکەیان وەرگرتووە.

26 تەمموز 2025 14:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025