پایتەخت

میلۆنی: ددان پێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین ئەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە

میلۆنی: ددان پێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین ئەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە
کورتە

سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دژی ددان پێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستینی دەوەستێتەوە

 

پێچەوانەی سەرۆکی فەڕەنسا، سەرۆکوەزریانی ئیتاڵیا ددان پێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستینی بە پێشهاتێکی مەترسیدار وێنە کرد.

ئەمڕۆ شەممە، جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، من لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینیم، بەڵام دژی ئەوەم کە بەر لەوەی بە دەوڵەت دابمەزرێت، ددانی پێدا بنرێت.

ناوبراو جەختیش دەکاتەوە، کاتێک شتێک لە ڕاستی بوونی نییە و تەنیا لەسەر کاغەز بوونی هەیە، وا دەردەکەکەوێت کە کێشەکە چارەسەر بووە، بەڵام ڕاستیدا کێشەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە.

جێی باسە دوێنێ هەینی، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە ئێکس بڵاویکردەوە، بڕیارمدا کە فەرەنسا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت وەکو پابەندییەکی مێژووییمان بە ئاشتییەکی بەردەوام و دادپەروەر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، بڕیارەکەش مانگی ئەیلوول لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارەکە رادەگەیێنم.

ئەمە لە کاتێکدایە، فەڵەستین لە دوو ناوچە پێکهاتووە، یەکێکیان کەرتی غەززە و ئەوەی دیکەش کەرتی رۆژئاوایە: کەرتی رۆژئاوا لە رووی ئیدارییەوە لەلایەن دەسەڵاتی فەڵەستینەوە بەڕێوەدەبرێت و ئەوەی دیکەش پێش جەنگ لەلایەن حەماسەوە بەڕێوەدەبرا.

26 تەمموز 2025 09:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025