دەرگای دامەزراندن بە پلەی ئەفسەریی بۆ کچان و کوڕان کرایەوە

کچان و کوڕان دەتوانن ناوی خۆیان بۆ دامەزراندن بە پلەی ئەفسەریی تۆمار بکەن
وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەدات بەو کچ و کوڕانەی خوازیارن بە پلەی ئەفسەر دابمەزرێن.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، کۆلێژی پۆلیسی یەکەم و دووەمی خوێندکارانی دەرچووی شەشی ئامادەیی وەرەگرێت، لە خولێکدا بۆ ماوەی سێ ساڵ و دواتر دەبێتە ئەفسەر و لە وەزارەتی ناوخۆ دەستبەکار دەبێت.
هاوکات ئەوانەشی دەرچووی کۆلێژەکانی پزیشکی، ئەندازیاری، زانست، یاسا و پەروەردەن، دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن بۆ "پەیمانگەی پێشخستنی تواناکانی ئاسایش و کارگێڕی" کە ماوەی خولەکە 9 مانگە و دەبنە ئەفسەر لەوەزارەتی ناوخۆ.
سەبارەت بە ناوتۆمار کردن، لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی (عین عێراق )ـــە و دەکرێت و دوو مەرج لە خۆ دەگرێت، ئەوانیش کەسەکە نابێت تەمەنی لە 25 ساڵ زیاتر بێت، وە باڵاشی لە 168 سانتیم کەمتر نەبێت.
لینکی ئەپلیکەیشنی (عەین عێراق) کە پێویستە لەمۆبایلەکەت دایبگریت و ناوی خۆت تۆمار بکەیت بۆ بەشداریکردن لەخولەکان:
IOS : https://apps.apple.com/ae/app/id6740897723
Android : https://play.google.com/store/apps/details?id=com.moi.ayniq