عەبـ.ـدوڵڵا ئۆجـ.ـەلان لەبارەی شێوازی چەکدانانی پەکـ.ـەکە پەیامی خۆی بڵاوکردەوە

پەیامی نوێی عەبـ.ـدوڵڵا ئۆجـ.ـەلان لەبارەی شێوازی چەکدانانی پەکـ.ـەکە بڵاوبوویەوە
دوای ئەنجامدانی پڕۆسەی چەکدانانی پەکـ.ـەکە، شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی راگەیێندراوێکی لەبارەی پەیام و بۆچوونی عەبـ.ـدوڵڵا ئۆجـ.ـەلانی لەسەر ئەم پڕۆسەیە بڵاویکردەوە و تێیدا هاتووە، عەبـ.ـدوڵڵا ئۆجـ.ـەلان شێوازی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە و ئەو ئیرادە و باوەڕ و سووربوونە لەسەر ئاشتی کە نیشاندراون، بە زۆر بەبایەخ دەزانێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بۆ راگەیاندنەکان و رای گشتی
وەک شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، رۆژی 25ـی تەممووزی 2025 لە گرتووخانەی ئیمراڵی، دیدارێکی سێ کاژێر و نیویمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدا.
بیروبۆچوونمان لەبارەی ئەو دیدارانەوە ئاڵوگۆڕکرد کە لە رۆژانی رابردوودا وەک شاند لەگەڵ بەڕێزان سەرۆککۆمار، وەزیری داد و سەرکردەی پارتە سیاسییەکان ئەنجامماندابوو.
زانیاری لەبارەی سەرنج و کاردانەوەکانی رێوڕەسمی لەنێوبردنی چەکەکانەوە خرایەڕوو، کە رۆژی 11ـی تەممووز بەڕێوەچووبوو. بەڕێز ئۆجەلانیش رایگەیاند، شێوازی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە و ئەو ئیرادە و باوەڕ و سووربوونە لەسەر ئاشتی کە نیشاندراون، بە زۆر بەبایەخ دەزانێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە چاوەڕوانە، کاری ئەو کۆمیسیۆنەی لە رۆژەڤی پەرلەمانی تورکیادایە، بە رێبازێکی گشتگیر و هەمەلایەنە، لەپێناو ئاشتی و دیموکراسیدا بەشداریی گرنگی هەبێت.
گەرمترین سڵاو و هیوای باشی خۆی ئاراستەی گەل و هەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان کرد.
لەگەڵ سڵاو و رێزدا.
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی
26ـی تەممووزی 2025